ئه‌م بڕیاره به‌نسبه‌تی رابردوو و مێژووکی تا راده‌ی تاڵ که ئه‌مریکا له گه‌ڵ کوردی هه‌بووه، زۆر گرنگه و جێگای باسه‌و پێویست ده‌کات هه‌ندیکی له سه‌ری به چاوی شیکارانه ته‌ماشای کرد‌و نرخاندنی تایبه‌تیش بۆی بکریت. له‌م ره‌وانگه‌ی که ئه‌مریکا له رابردووی خۆی هه‌ڵسۆکه‌وتی باشی له گه‌ل کێشه‌ی کورد نه‌بووه‌و به‌رده‌وام هه‌ر له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد بگره تا نزیک بوونه‌وه‌ی رۆخاندنی رژێمی به‌عسدا، کێشه‌ی کورد له وه‌ڵاتی عیراق به کێشه‌کی ناخۆیی نێوزه‌دی ده‌کرد و خۆی له هه‌ر چه‌شنه دانۆستاندنی له گه‌ل کورد به‌دووری ده‌گرت و ئه‌گه‌ر هه‌م دانۆستاندنی یان وتۆبێژیکی هه‌بووه به ئه‌وپه‌ڕ نهێنیکاریه‌و یان ترسه‌و کردویه‌تی. ده‌توانین بۆ به‌ڵگه‌ش بووه ئاماژه به‌و به‌ڵگه نهێنیه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ری کورد بکه‌ین.
له نێوی کوردستاندا زۆر ره‌خنه و وتار له سه‌ری ئه‌مه که کورد نه‌یتوانیوه دیپلۆماسیکی باش به‌رێه‌و ببات، گۆترایه و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کورد به ئه‌وه تاوانبار بووه که له‌م که‌رته به نێوی(دیپلۆماسی) له پرۆسه‌ی رامیاری رێگایکی باشی له به‌ر نه‌گرتوه‌وله‌م بابه‌ته‌و لاواز بووه. به‌ڵام ئه‌وه که دیاره ئه‌مه‌یه ده‌سه‌ڵاتی کورد به بێده‌نگی و خۆ راگرتنیکی له هه‌م به‌ری ئه‌م ره‌خنانه که ئاراسته‌یان کراوه، هه‌وڵیکی چڕ‌وپڕیان هه‌بووه تاکو ئه‌ی هه‌وڵدانانه‌یانه بگاته ئه‌م ئاسته‌ی که ئمڕو ده‌بیندریت.
خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه به دوای په‌ێ دانانی ئه‌مریکا به نێوی عیراق خوازیاری وای هه‌بووه هه‌ربه‌و جۆره‌ی که میدیاکان و ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدونی و ... هتد. بابلیان به‌ده‌ست خست و له بڕوای خۆیان ده‌وڵه‌تی چوارهه‌رێمی جیهان و شاره‌ستانیه‌تی خستنه ژێری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و جیهانیان فه‌تحی کرد. ئه‌مریکاش له هه‌زاره‌ی سێیم وه‌کو ئه‌و زڵهێزانه‌ی به‌رله هه‌زاره‌کانی زایینی و له نێوی هه‌زا‌رکاندا وێستکی وای هه‌بوو تاکو سه‌رله‌نۆی بابل فه‌تح بکات، هه‌ڵبه‌ت به‌م جیاوازیه له به‌ر پاراستنی به‌رژوه‌ندیکانی خۆی و هاوردنی دیمۆکراسی به بابل و رزگار کردنی ئه‌ی وڵاته له ژێری ده‌ستی دیکتاتۆری و تێروریزم، به‌ڵام به هاتنی به بابل به تاقه ماته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بووی ده‌رکه‌وت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل عه‌ره‌بدا و دانۆستاندن و دانانی سیاسه‌تیکی هاوبه‌ش له‌گه‌لیاندا واته‌کی نییه و لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌ب هیچ که‌سایه‌تیکی یان خۆ هێڵیکی ستراتژیک له نێویاندا به‌دگمه‌نه‌و په‌یره‌و کردنی سیاسه‌ت له لایانه‌و کاتییه‌و درێژخاین نییه، وه‌ی مانا که کرین‌و فرووشتن هه‌ر په‌ره‌نسیپێک له لایانه‌و ئاساییه. له عیراقدا ته‌نها کورد جیا له‌وه که یه‌کرێزی و ئاسایشی خۆی پاراست هاته به هانه‌ی ئه‌مریکا و هه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی بگره تا ئه‌منی عیراق جێ گرت وخۆیدان و زامه‌تیکی زۆری بۆ سه‌قامگیر کردنی ئه‌م وه‌ڵاته کیشاوه.
ئه‌و سه‌رده‌مه که کورد هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له گه‌ل ئه‌مریکادا بنیشێت، هێچ ده‌سه‌ڵاتیکی وه‌کو ئمڕۆ نه‌بوو وه‌ی مانا که ده‌وڵه‌تمان نه‌بوو و هێز و توانای ئێمه‌ش له به‌رچاوی ئه‌مریکا به که‌م و لاواز ده‌بیندرا. به گشتی ده‌تواینم بڵیم هه‌م نه‌ناسراو هه‌م قوربانی کراوی به‌ره‌ژوه‌ندیکانی ئه‌م زلهێزه یان وه‌ڵاتانی دیکه بووین. به‌ڵام ئێستاکه مانگ له ژێری هه‌ور نه‌مایه‌و راستی هێز و توانی کورد ده‌رکه‌وتووه. بدوای سه‌قامیگیری و دابین کردنی ده‌رگای کراوه بۆ دیالۆگ و وتۆبێژ و خۆناساندن به گشت وه‌ڵاتان و ده‌وڵه‌تانی دنیادا ئه‌م راسییه به زه‌قی ئاشکرا کرا کورد خاوه‌نی هێزیکی دیمۆکراسی خوازه‌و ده‌توانێت پیشاهه‌نگی ئه‌م بیروکه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بکات. ئه‌م تێگه‌یشتنه له کورد بدوای خۆیدا، ئه‌مه‌ی هێنا که وه‌ڵاتانی ئۆرووپی ره‌وشی سیاسی خۆیان له به‌رامبه‌ری کورد گۆڕانی به‌سه‌ردا بێنن و هه‌نگاوێکی باش به‌ره‌و کورد دابنێنن. ئه‌مریکاش که ره‌وشی سیاسه‌تی پراگماتیک په‌یره‌وی ده‌کات وه‌کو ئه‌وه که له کاروانێک به‌جێ ماویه‌ته‌وه، بدوای ١٧ وه‌ڵات ویستیکی وای هه‌یه کۆنسۆلگه‌ری خۆی له هه‌رێمی کوردستان دابنێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش له بیرمان نه‌چێت که چه‌ندین جار کۆنگریسی ئه‌مریکا بڕیاری باش و دڵسۆزانه له سه‌ر کورد داوه، به‌ڵام ئه‌وه که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له سیاسه‌تی ده‌روه‌ی خۆی په‌یره‌وی لی ده‌کات به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بریارانه بووه. کورد به له به‌رچاو گرتنی رابردووی خۆی و سیاسه‌تیکی له سه‌ری به‌ریه‌و بردنه، ئه‌م جاره به ئه‌زموونه‌وه په‌ێ دانایه به نێو دیپلۆماسییه‌وه، ده‌یتوانین ئیدعایکی وا بکه‌ین له دیپلۆماسی تا راده‌یکی سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناوه.